نۆترين

اخبار

یکشنبه 19 مهر 1394
تعداد بازدید: 2558
تعداد نظرات: 0

هەڵگرتنی 65 هەزار نموونە خوێنی بەنی ناوك لە بانكی خوێنی رۆیان

هەڵگرتنی 65 هەزار نموونە خوێنی بەنی ناوك لە بانكی خوێنی رۆیان
سەرۆكی بانكی خوێنی بەنی ناوكی رۆیان لە هەڵگرتنی 5 هەزار نموونە لە بانكی خوێنی گشتی و 60 هەزار نموونە لە بانكی تایبەتی بەنی ناوك خەبەری دا.(رایگەیاند).
بە هەواڵی هەواڵنێری كۆمپانی رۆیان : «مۆرته‌زا زەرابی» لە كۆبوونەوەی ساڵانەی نوسینگەكانی بانكی خوێنی رۆیان لە شاری تەبرێز(ئازەربایجانی رۆژهەڵات) بەڕێوەچوو، رایگەیاند: بانكی خوێنی بەنی ناوك لە ساڵی 1385 زایینی چالاكیەکانی خۆی بە ئامانجی ئاگاداری گه‌یاندن به ئه‌و بنەماڵەگه‌له كە ئەیانەوێت منداڵیان بێت و پێویستیان بە هەڵگرتنی خانە بنەڕەتیەكان هەیە، دەستی پێ كرد.
دوكتۆر زەرابی هەروەها ئاماژەی كرد: ئەم سەنتەرە لە ساڵی رابڕدوو كۆكردنەوە و هەڵگرتنی خانە بنەڕەتیەكانی لە 2 بانكی گشتی و تایبەت ئەنجام داوە. لە بانكی گشتی بنەمالەكان خانە بنەڕەتیەكان هەدیە ئەكەن و ئه‌یبەخشن به‌ڵام لە بانكی خوێنی تایبەت، خوێن تایبەت بە بنه‌ماڵەیە و بۆ بنه‌ماڵه هەڵئه‌گیرێت.
سەرۆكی بانكی خوێنی بەنی ناوكی رۆیان سەبارەت بە چالاكیەكانی خوێنی بەنی ناوك  رایگەیاند: خوێنی بەنی ناوك پڕ لەو خانە بنەڕەتیانه‌ی كە خوێن دروست ئەكه‌ن و لە دەرمانی نەخۆشیه بێ چارەسەریەكان وەكوو تاڵاسمیا، شێرپەنجەی خوێن بۆ سەرنج دانی خانە بنەڕەتیەكان که‌ڵکی زۆی هەیە.
دوكتۆر زەرابی بە‌و پەیوەندانه‌ی كە تا ئیستا  لە رێگای خانەبنەڕتیەكانه‌وه، نەخۆش دەرمان بووە و سەركەوتوو بووە ئاماژەی كرد: كە ئەمساڵ بانكی خوێنی بەنی ناوك توانیویه‌تی بە خانە بنەڕەتیەكانی خوێنی بەنی ناوك بۆ دەرمان و چاک کردنه‌وه‌ی نەخۆشیگه‌لی ئیفلیجی مێشك هەیە که‌ڵک وه‌ر بگرین. هەروەها تا ئیستا نزیك بە حەوت نموونەی خوێن لە بانك گشتی و شەش  نموونە لە بانكی تایبەت پەیوەند بدات.
زەرابی هەروەها رایگەیاند: كاریگەریی ئەم پەیوەندگەلە بە تەواوی بە رەزامەندی و سەركەوتووییه‌وه بووە. یەكێك لەم پەیوندانە بۆ نەخۆشێك كە شێرپەنجەی خوێنی بوو لە خوێنی بەنی ناوكی برای خۆی بۆ دەرمان به کار هێنرا كە شوکر بۆ خودا، نەخۆش بە تەواوی چاک بووەتەوە.
دوكتۆر زەرابی لە بەشێتر لە قسەكانی خۆی رایەگەیاند: نموونەكانی خوێنی بەنی ناوك لە 23 شار لە تەواو وڵاتی ئیران كۆئەبێتەوە و تا ئێستا توانیومانە یەك سەنتەری باش لە هەڵگرتنی خانە بنەڕەتیەكان دامه‌زرێنین كە لە هەرێم بێ‌وێنەیە.
زەرابی لە چالاكی 23 سەنتەری بانكی خوێنی رۆیان لە تەواوی شارەكان خەبەری دا كە ئەم ژمارە بە 26 سەنتەر روو لە زیاد بوونە.
هەروەها رێكخستنی زانیاریی بۆ هەڵگرتنی خانەنەبنەڕەتیەكان یەكێك لەگرنگترین چالاكیەكانی ئەم سەنتەرەیە كە وڵاتانی‌تر ئەیانەوێت بانكی خوێن دامەزرێنێن.
دوكتۆر زەرابی وتی: ئیستاگۆاستنەوەی خوێنی بەنی ناوك بۆ دەرەوه‌ی وڵات ئه‌توانرێ ئەنجام بدرێت كە تا ئیستا نموونەگه‌لێكی  زۆر لە كوردستانی عێراق لەم سەنتەرە هەڵگیراوەو لە داهاتوودا ئەمانەوێ لە وڵاتانی عوممان، ئیماراتی عەرەبی دۆبەی، ئازەربایجان، كوەیت و... لەم بوارە‌دا زۆرتر كەیەن.
تصاویر
  • هەڵگرتنی 65 هەزار نموونە خوێنی بەنی ناوك لە بانكی خوێنی رۆیان
ارسال نظر جدید

تصویر امنیتی
کد امنیتی را وارد نمایید:

آروشیو ماهیانه