خانه‌ (یاخته‌)ی بنه‌ڕه‌تی
خانه ی بنه ڕه تی دایکی گشت خانه کانه و توانایی ئه وه ی که ببێ به هه موو خانه کانی جه سته ی، هه یه ئه م خانه گه له خاوه نی توانایی خۆنوێژه ن کردنه وه (Self Renewing) و جیابوونه وه و گۆڕان (Differentiating) نیان به جۆره خانه کانی تر وه کوو خانه گه لی خوێنی، دڵ، مێشک و ده مار و کڕکڕاگه ی هه یه . هه روه ها له چاکسازی و نوێژه ن کردنه وه ی به شه جۆراوجۆره کانی جه سته له پاش زیان و نه شته رگه ریی، کاریگه ریی هه یه و ئه توانێ په یوه ند بدرێ به ناو ئه ندامی زیان لێ که وتوو که به شێکی زۆر له خانه کانی تیا چوونه و ببێ به جێنشینی خانه زیان دیده کان و که م و کۆڕیه کانی ئه ندامه که قه ره بوو بکاته وه .
به هۆی توانایی بێ وێنه ی خانه بنه ڕه تیه کان، ئێستاکه ئه م خانه گه له بوونه ته بابه تگه لێکی سه رنج ڕاکێش له بیۆلۆژی و زانسته ده رمانیه کان. هه روه ها لێکۆڵینه وه له م بواره ی زانست، زانیاریگه لی ئێمه ی سه باره ت به چۆنیه تی گه شه کردن و دروست بوونی ئه ندامێ له خانه یێکی ته نیا، زۆر کردوه ته وه و له وه ش گرینگتر ئه وه یه که فامی میکانیزمی جێنشین بوونی خانه ساغه کان له جێی خانه زیان دیده کانی ئاسایی کردووه ته وه .
جۆره‌کانی خانه‌ بنه‌ڕه‌تیه‌کان

خانه‌ بنه‌ڕه‌تیه‌کان به‌ پێی تایبه‌تمه‌ندیه‌کانیان ئه‌کرێن به‌ سێ ده‌سته‌: خانه‌ بنه‌ڕه‌تیه‌ جه‌نینیه‌کان، خانه‌ بنه‌ڕه‌تیه‌ پێگه‌ییوه‌کان (باڵغ) و خانه‌ بنه‌ڕه‌تیه‌کانی خوێنی ناوکه په تک

خانه‌ بنه‌ڕه‌تیه‌ جه‌نینیه‌کان:
له‌ کۆمه‌ڵێ خانه‌ی ناو جه‌نینی 16-14 ڕۆژه‌ وه‌رئه‌گیردرێ و ئه‌توانێ ته‌واو خانه‌گه‌ل و ئه‌ندامه‌کانی که‌سێ به‌ ته‌واوی دروست بکات

خانه‌ بنه‌ڕه‌تیه‌ پێگه‌یووه‌کان (باڵغ):
به‌ خانه‌گه‌لێ ئه‌وترێ که‌ له‌ پاش له‌ دایک بوون، له‌ ئه‌ندامگه‌لی جۆراوجۆری که‌سی باڵغ جیا ئه‌بنه‌وه‌
خانه‌ جێگیربووه‌کان ناو مێشکی سووقان، مێشک، جگه‌ر و ئه‌ندامگه‌لێ له‌م چه‌شنه‌، له‌م ده‌سته‌دان که‌ توانایی گۆڕان به‌ هه‌ندێ له‌ ئه‌ندامه‌کانیان هه‌یه‌

خانه‌ بنه‌ڕه‌تیه‌کانی خوێنی به‌نی ناوک:
له‌ ناوکه په تک ده‌رئه‌کرێن و وه‌کوو خانه‌ بنه‌ڕه‌تیه‌ خوێنسازه‌کانی مێشکی سوقانن